AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٠ ١٨:٢٥

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق:

حاجی قاسم هەموو پڕۆژەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست پێهێنا

حاجی قاسم هەموو پڕۆژەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست پێهێنا

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراقدا وتی: ئەمریکا بەو ئەنجامە گەیشت کە ئێران لە ڕێگەی حاج قاسم سولەیمانییەوە هۆکاری شکستی هەموو پڕۆژەکانی لە ناوچەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: حەسەن دانایی‌فەڕ، باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراقدا و شرۆڤەگەری پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، لە لێدوانێکدا وتی: لە ڕووداوی شکستی فەلووجەدا، بەپێی لێکدانەوەکانی حاج قاسم سولەیمانی، نیگەرانیی ئێرانم بە گوێی سەرۆک‌وەزیرانی ئەوکاتی عێراقم ڕاگەیاند لە بابەتی گیرانی مووسڵ بە دەستی داعش و هەرواش بوو. واتە لەم نمونەیەدا دەردەکەوێت کە حاج قاسم چەند وردبینانە دۆخەکەی لە ژێر چاودێریدا بوو و تەنانەت کاتێک وەک باڵوێز و بەر لە گیرانی مووسڵ، سەردانی ئەو ناوچەیەم کرد، بۆم دەرکەوت کە دۆخی ئەمنیی هاوسەنگ و پاوەجێ نییە و حاج قاسم دروستی لێکداوەتەوە.

دانایی‌فەڕ وتیشی: کاتێک ئەو هوشدارەم بە بەڕێز مالیکی سەرۆک‌وەزیرانی ئەوکاتی عێراق ڕاگەیاند، پرسی کە ئەم شرۆڤەیە یان زانیاری؟ و وتم هەم شرۆڤەیە و هەم زانیاری و هەمیش لێکدانەوەی دۆخەکەیە. پرسی ئەی بۆ ئەمریکاییەکان، هیچیان پێ نەوتووین. وتم چووزانن ئەمریکاییەکان خۆشیان بەشێک لەو پازلە نین. ئینجا پرسی ئەی بۆ فڵانی(لە بەرپرسانی هەرێم) هیچی نەوتووە. وەڵامم دایەوە و وتم با کات تێپەڕێ پاشان لەوبارەیەوە قسە دەکەین. بەگشتی ئەمە بۆچوونی من لەو کاتەدا بوو و بەڕێز مالیکی لەوپەڕی ڕێزەوە قسەکەی بە هەند وەرگرتم و وتی: "لە لایەن ئەمریکاوە گوشارگەلی و تەنگەتاوییەکمان بەسەردا سەپاوە و ڕێگە نادات بڕیاری دروست بدەین، دەنا شڕۆڤەی ئێوە دروستە. کەواتە بەم قسەیە دەردەکەوێت کە نەک هەر ئێمە، بەڵکوو خۆیشی بە جۆرێکی وێڕایی ددانی بەو ئەنجامەدا دێنا. بۆیە پێویست بوو کات تێپەڕێ تا بکرێت بەوردی لەوبارەیەوە قسە بکەین.

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق بە ئاماژە بە ئەنجامی دڵتەزێنی ڕووخانی مووسڵ لەو کاتەدا سەرەڕای بوونی 6 کەتیبەی سەربازی، ئەمنی و پۆلیس و ڕایگەیاند: شکستەکان بەوە نەوەستا و داعش پەیتا پەیتا پێشڕەوی دەکرد و دەهاتە پێشتر، دۆخەکە زۆر نائومێدکەر بوو و وردە وردە پارێزگاکانی دیکەشآی تێوە دەگلاند، لە مووسڵەوە تا ئەنبار و پاش دیالە و سەلاحەدین. دۆخی دەروونیی خەڵکی عێراق لەو ڕۆژانەدا زۆر تۆقێنەر بوو، بەتایبەت لە نێوان شیعەکاندا.

ڕاشیگەیاند: لە دۆخێکی ئاوادا حاج قاسم پێوەندی پێوە گرتم و ڕای منی پرسی و ئیزنی هاتنی خواست. دەنا پێش ئەو ڕووداوانە حاجی کەمتر خۆی ڕاستەوخۆ لە مەیدان و گۆڕەپانی شەڕ دەدا، بەڵام کاتێ هات کە هیچ دەرگانەی هیوایەک بۆ خەڵکی عێراق نەمابوو.

حاجی قاسم هەموو پڕۆژەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست پێهێنا

کارناسی پرسەکانی ئاسیا جەختی لەوە کرد: کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیاند کە داعش کۆمەڵێکی سەرر بە ئەمریکا، هەندێک لایەن گاڵتەیان دەکرد و ئێمەیان بە ساویلکە دەزانی، بەڵام داواتر دیتیان کە خودی واشنتۆن دانی بەو شتەدا نا. ئەمە کاتێک بوو کە ئەوان هەر ئەو کات کۆمەڵێک پڕۆژەیان بۆ ناوچەکە بوو، بەڵام پڕۆژەکانیان شکستی دێنا. هەر بۆیە کاتێک هاتنە سەر ئەوەی کە بزانن بۆ هەرچی پڕۆژەیانە لە ناوچەدا شکت دێنێ و هیچ دەسکەوتێکیان نییە، وەک هیلاری ددانی پێداناوە، هاتبوونە سەر بڕیاری دامەزراندنی پێکهاتەگەلی تەکفیری بۆ ناوچەکە.

دانایی‌فەر ئاشکراشی کرد: کاتێک ئەمریکا لەو پڕۆژەیەشدا شکستی هێنا و بەو ئەنجامە گەیشت کە کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری سەرەکیی شکستەکانی ئەوان لە ناوچەیە، کەوتنە لێکدانەوەی ئەوەی کە کێ دۆخەکە ئیدارە دەکا و گەیشتن بە حاج قاسم، کەواتە بڕیاری لەناوبردنی حاج قاسمیان دا.

باڵویزی پێشووی ئێران لە عێراق، لە کۆتاییدا سەبارەت بە هۆکارەکانی درێژەی ڕێبازی حاج قاسم سولەیمانی وەک قوتابخانەیەک، ڕوونی کردەوە: یەکەم بە هۆی ڕەسەنایەتیی ڕێبازەکەی حاج قاسم بوو کە تەواو ناوچەیی و خۆجێی بوو و سەرچاوەی لە ئیسلامەوە وەردەگرت؛ دووەم، ئەو بینایەی حاج قاسم دایڕشت تەواو لەژێر سێبەری ڕێبەریدا چێ کرابوو و سێهەم، ڕەسەنایەتییەک کە لەو بینایەدا بوو، مەحاڵە بەئاسانی بڕووخێت. ڕەنگە زیانی پێ‌بگات و پێێ گەیشتووە، بەڵام بیناکە هیچکات ناڕووخێت و ئەو ڕێبازە تا هەتایە درێژەی هەیە.

News ID 58096

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha